هەواڵ

له‌سه‌ر زیاده‌ڕۆیی بۆسه‌ر زه‌وی گشتی 11 كه‌س له‌ سلێمانی ده‌ستگیركران


بزاڤــــ:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، هێزه‌كانى پۆلیسى راپه‌ڕین 19 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌ به‌شێكیان زیاده‌ڕۆییان كردوه‌ته‌سه‌ر زه‌وى گشتى.

به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و كه‌سانی له‌ یاسا هه‌ڵاتو، رۆژی 27-1-2019 هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین، 19 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌ به‌شێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ زیاده‌ڕۆییان كردبوه‌سه‌ر زه‌وی گشتی .

باس له‌وه‌شكراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر و له‌ چه‌ند ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كدا هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی نه‌كه‌نه‌سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی، به‌ڵام له‌ سنوری راپه‌ڕین چه‌ند تۆمه‌تبارێك زیاده‌ڕۆییان كردوه‌ته‌سه‌ر زه‌وی گشتی هه‌ربۆیه‌ 11 كه‌س ده‌ستگیركراون. 

هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه‌كانی پۆلیسدا توانراوه‌ 8 تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیر بكرێن به‌پێی مادده‌كانی432 ، 453 ، 456 له‌یاسی سزادانی عیراقی و مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل، له‌ ئێستاشدا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر راگیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌شیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

‌‌‌
1/28/2019 12:53:34 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ