هەواڵ

میرى ئێزدیه‌كان كۆچى دوایى كرد


بزاڤــــ:

میر تەحسین عەلی میری ئێزدیەكانی جیهان بەهۆی نەخۆشییەكی درێژخایەنەوە لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

خەیری بۆزانی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری ئێزدیەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی میر تەحسین سەید عەلی میری ئێزدیەكان لە جیهان رادەگەیەنین.

ئاماژەی بەوەشداوە، میر تەحسین لە نەخۆشخانەیەكی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا كۆچی دواییكردوە ئەوەش بەهۆی نەخۆشیەكی درێژخایەنی كوشندەوە بوە، كە ماوەیەكی زۆرە پێوەی دەناڵێنێت.

میر تەحسین بەگ "تەحسین سەعید عەلی بەگ" میری ئێزدیەكان لە جیهان لە 15-8-1933 لەگوندی باعدری سەربە قەزای شێخان لەدایكبوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 1944دا میر سەعید عەلی بەگ-ی باوكی كۆچی دوایی دەكات، لەسەر راسپاردەی نەنكی "میان خاتون"، میر تەحسین دەكرێت بە میری ئێزدیەكان.

‌‌‌
1/28/2019 12:48:45 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ