هەواڵ

داوا ده‌كرێت یه‌ك جێگر بۆ سه‌رۆك كۆماری عیراق دابنرێت


بزاڤــــ:

فایه‌ق شێخ عه‌لى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داواكارییه‌كیان بۆ ده‌ستكاریكردنى یاساى جێگره‌كانى سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌شكردوه‌ و داوا ده‌كه‌ن یه‌ك جێگرى هه‌بێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، پشتگیرى ئه‌و داواكاریه‌ ده‌كات، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ جێبه‌جێ ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوره‌، كه‌ تێیدا هاتووه‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت یه‌ك جێگر یان زیاترى هه‌بێت.

سه‌رۆكى لیژنه‌ یاسایى په‌رله‌مانى عیراق رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، كار له‌سه‌ر گۆڕانكارى له‌ ده‌ستوردا ده‌كات و ئه‌وكات ده‌كرێت له‌ ده‌ستوره‌ نوێیه‌كه‌دا بونی یه‌ك جێگر بۆ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانیش بچه‌سپێنرێت.


‌‌‌
1/28/2019 12:46:00 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ