هەواڵ

ترامپ: زیاتر له‌ 25 ملیۆن په‌نابه‌رى نایاسایی له‌ ئه‌مریكادان


بزاڤــــ:

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، زیاتر لە 25 ملیۆن پەنابەری نایاسایی لەئەمریكادا دەژین و سەرجەم ئەو ژمارانەشی بەدرۆخستەوە، كە پێشتر بڵاودەكرانەوە.

ترامپ لە تویتەر نوسیویەتی، هێشتا نەگەیشتووینەتە مانگی 2، بەڵام تێچووی پەنابەری نایاسایی گەیشتووەتە نزیكەی 19 ملیار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەوڵاتەكەیاندا 25 ملیۆن و 772 هەزار و 342 پەنابەری نایاسایی هەیە و ئەو ژمارانەی پێشتر چەندین ساڵە بڵاوكراونەتەوە، گوایە 11 ملیۆن پەنابەری نایاسایی هەیە، راست نین.

دۆناڵد ترامپ گوشاری خستووەتەسەر كۆنگرێسی وڵاتەكەی بۆ دابینكردنی پارە بۆ دروستكردنی دیواری جیاكەرەوەی سنوری وڵاتەكەی لەگەڵا مەكسیك، كە زۆرینەی پەنابەرانی نایاسایی لەو سنورەوە دەچنە ئەمریكا، بەڵام بەهۆی رەتكردنەوەی داواكارییەكەی لەلایەن كۆنگرێسەوە، كێشە كەوتوەتە نێوانیان، چونكە تێچووی دیوارەكە زۆرە. 


‌‌‌
1/28/2019 12:43:30 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ