هەواڵ

فازڵ میرانی: قوباد تاڵه‌بانی نیوه‌ی هی یه‌كێتییه‌ و نیوه‌ی هی پارتی


بزاڤـــ:

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت "پارتی پێی باشە پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ گۆڕان بێت، هەروەها پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ یەكێتی بێت، بەڵام بەو مەرجەی بۆ قوباد تاڵەبانی بێت، چونكە كێشەی یەكێتی ئێستا پۆست نیە بەڵكو یەكێتی كێشەی قوبادی هەیە".

ئەو بەرپرسەی پارتی بە دەنگی ئەمریكای وتوە "دەمانەوێت وەك هاوبەشێك یارمەتی یەكێتی بدەین لەچارەسەركردنی ئەو كێشەیەدا، چونكە قوباد تاڵەبانی نیوەی هی یەكێتیە، نیوەی هی پارتی-یە، باشە ئەگەر جێگری سەرۆك وەزیران نەبێت ئەی چی لە كاك قوباد بكەین؟".

 فازڵ میرانی لەبارەی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان  لە حكومەتی نوێی هەرێمدا، وتویەتی "گۆڕان پێی وتوین بەشدار دەبین لە حكومەتدا و ئەو ویستەمان هەیە".

سەبارەت بەهۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت "بەداخەوە كلتوری دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لەدوای هەڵبژاردنەكان ئێمەشی وەك زۆربەی وڵاتانی دەرەوە گرتوەتەوە، هەتا هەندێكجار وڵاتانی ئەڵمانیا و ئەوروپا دەگرێتەوە ئەوەش هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لیستێك نەیتوانیوە ڕێژەی 50+1ی كورسیەكانی پەرلەمان بهێنێت، لیستێكیش پێی گرنگە لەبەر ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی و سەقامگیری، لایەنەكانی دیكە بەشداری لە حكومەتدا بكەن، بەڵام كێشەی سەرەكی ئەوەیە برادەرانی یەكێتی بابەتی بەغدا و سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتیان بەستۆتەوە بەیەكەوە، لەكاتێكدا ئەمانە جیاوازن، ئێمە دەمانەێت حكومەت لە هەرێم پێكبێت، دواتر پێكەوە چارەسەری هاوبەش بۆ بەغدا و كەركوك دابنێین".


‌‌‌
1/28/2019 12:41:16 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ