هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر دڵنیابین لەوەی بەغدا پارە دەنێرێت ئەوە بە دڵنیایەوە پاشەکەوتی موچە لادەبەین


بزاڤــــ:

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، بودجەی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو باشترە بەڵام بەپێی تموحی ئێمە نیە، وتیشی، ئەگەر دڵنیابین لەوەی بەغدا پارە دەنێرێت ئەوە بە دڵنیایەوە پاشەکەوتی موچە لادەبەین.

نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامونوسیدا رایگەیاند، هەرێم و بەغدا کێشەى زۆریان هەیە لەبارەى نەوتەوە و یەک ساڵمان پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانى نەوت لە نێوان بەغدا و هەولێر، و بەهۆى بڕینی بودجەوە لەلایەن بەغدا، هەرێم ناچار بووە نەوت بە سەربەخۆیی بفڕۆشێت.

روونیشکردەوە، دۆخی ئابوری هەرێم بەرەو باشتر دەڕوات، لەدوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە ئەرکی لەپێشینەى ئێمە لابردنی پاشەکەوتی موچە دەبێت.

ڕاشیگەیاند، سیاسەتی حکومەتى هەرێم ئەوەیە کە نامانەوێت خاکی هەرێم بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانمان، بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدا ببرێت و لیژنەیەکمان پێهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی، شەهیدبوونى هاوڵاتیانى هەرێم بەهۆی بۆردومانەکانى تورکیا هۆکارەکەى بوونی پەکەکەیە لەو ناوچانە هاوڵاتیانى ناوچە سنورییەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نەچنە ئەو شوێنانەى کە تورکیا بۆردومانى دەکات.

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی وت، لەگەڵ وەزیرى دەرەوەی تورکیا جەختمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە دادگایی هەر کەسێک دەکەین کە ئاڕاستەى خۆپیشاندانەکەى شێلادزێی گۆڕیوە.


‌‌‌
1/27/2019 1:07:33 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ