هەواڵ

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، تاکەی بەردەوام دەبێت؟


بزاڤــ:


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، و ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و تاوەکو سێشەممە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٧ پلە و نزمترینیش ١٣ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ١٦ پلە بە ٨ پلە دەبێت، دھۆک ١٦ بە ١٢ پلە دەبێت، کەرکوک ١٩ بە ١٣ پلە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٤ پلە و نزمترینیش ١١ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ١٣ پلە بە ٦ پلە دەبێت، دھۆک ١٣ بە ١٠ پلە دەبێت، کەرکوک ١٥ پلە بە ١١ پلە دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی، سبەی دووشەممە زۆرترین رێژەی باران دەبارێت، و ناوچەکانی باشوری هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵى دەبێت. 


‌‌‌
1/27/2019 11:47:45 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ