هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی پشکی کورد لە بودجەی عێراقدا لە کۆبوونەوەدایە


بزاڤـــ:

بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی پشکی کورد لە بودجەی ٢٠١٩ی عێراقدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەدایە.

دوێنێش نوری عوسمان سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیراندا بەوردی پشكی کورد لە بودجەدا تاوتوێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، بۆچوونی خۆیان لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی ٢٠١٩ دا دەخەنەڕوو.

لە بودجەی ٢٠١٩ ی عێراقدا، پشكی هەرێم بە لە سەدا ١٢ پۆینت ٦٧ دیاریکراوە و پێویستە حکومەتی هەرێم، ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی حکومەتی عێراقەوە هەناردە بکات، لەکاتی پابەند نەبوونی حکومەتی هەرێمیش بە ناردنی نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە، ئەوا بەغدا تەنها مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.


‌‌‌
1/27/2019 11:22:22 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ