هەواڵ

له‌باره‌ی خاڵه‌ نه‌وتییه‌كانی ئه‌نباره‌وه‌ زانیاری بڵاوده‌كرێته‌وه‌


بزاڤـــ:

محه‌مه‌د كامل ئه‌بوهێل ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و غازى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "ئه‌نبار خاوه‌نى حه‌وت خاڵى نه‌وتییه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین خاڵه‌ نه‌وتیه‌كانى جیهانن و له‌چه‌ند ساڵى داهاتودا ده‌ستده‌كرێت به‌كاركردن تێیاندا".

ئه‌بوهێل له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، به‌هۆى خراپى بارودۆخى ئه‌منییه‌وه‌، چاوه‌كان له‌سه‌ر خاڵه‌ نه‌وتییه‌كان ئه‌نبار و به‌غدا لاچوون، له‌كاتێكدا نه‌وتێكى زۆریان هه‌یه‌.

وتیشى "به‌هۆى خراپى بارودۆخى ئه‌منى و ئابورییه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ كار له‌و خاڵ نه‌وتیانه‌دا بكرێت و كۆمپانیا بیانییه‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیش بۆ ناوچه‌ى ئارام ده‌گه‌ڕێن تا كاریان تێدا بكه‌ن".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ئه‌نبار حه‌وت خاڵى نه‌وتی تێدایه‌، كه‌ به‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین خاڵه‌ نه‌وتیه‌كانى جیهان داده‌نرێن، له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى داهاتودا كاركردن تێیاندا به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تایبه‌تى، كه‌ ئێستا بارودۆخى ئه‌منى به‌ره‌و باشبون ده‌چێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ ده‌شڵێت "كۆمپانیاى هه‌ڵكه‌ندنى بیره‌ نه‌وتی عیراق، تواناى هه‌یه‌ كار له‌و خاڵه‌ نه‌وتیانه‌دا بكات، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ى كۆمپانیاكان به‌دواى خاڵى نزیك له‌ڕووى زه‌ویه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێن، چونكه‌ خاڵه‌ دوره‌كان كار و هه‌وڵى زۆرى ده‌وێت".


‌‌‌
1/27/2019 11:19:34 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ