هەواڵ

ده‌وڵه‌تی كوێت سوپاسى پۆلیسى سلێمانى ده‌كات


بزاڤـــ:

به‌هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى پارچه‌ چه‌كێكى ئه‌میرى پێشوترى كوێت، نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌كات.

به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پارچه‌ چه‌كێكیان بۆ ده‌وڵه‌تى كوێت گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌، كه‌ خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شێخ عه‌بدوڵڵا سالم سوباح ئه‌میرى پێشوترى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌.

به‌هۆى راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه‌، باڵیۆزخانه‌ى كوێت له‌ به‌غدا له‌ نوسراوێكی فه‌رمیدا، سوپاس و ستایشی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كردوه‌ و له‌ ده‌قی نوسراوه‌كه‌دا هاتوه‌ "باڵیۆزخانه‌ جوانترین سڵاوتان پێشكه‌ش ده‌كات و سوپاسى بێ پایانى هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و پارچه‌ چه‌كه‌ بۆ ده‌وڵه‌تى كوێت".


‌‌‌
1/27/2019 11:17:18 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ