هەواڵ

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى شیلادزێ رونكردنەوە دەدات


بزاڤــــ:

بەهۆی تەقەكردنی هێزەكانی توركیا لەخۆپیشاندەرانی شیلازدێ‌ لە قەزای ئامێدی، وەزارەتی دەرەوەی عیراق بەیاننامەیەكی دەركرد و تەئكیدی كردوەتەوە باڵیۆزی توركیا لە بەغدا بانگهێشت دەكەن.

وەزارەتەكە لەبەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئیدانەی تەقەكردنی هێزەكانی توركیا لە هاووڵاتیانی عیراقی دەكات لەناحیەی شیلادزێ‌ كە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە "فڕۆكەكانی توركیا لەبەرزاییەكی زۆر كەمەوە فڕیون و ئەوەش بوەتەهۆی دروستبوونی ترس لەناو هاووڵاتیانی مەدەنیدا".

لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاندوە، باڵیۆزی توركیا لە بەغدا بانگهێشتدەكات و یاداشتنامەی ناڕەزایی پێدەدات. داواش دەكات ئەو كارە دوبارەنەكرێتەوە،
هەروەها جەختیكردوەتەوە، كە سەروەری عیراق و ئاسایشی هاووڵاتیانی لە ئەستۆی حكومەتی عیراقدایە.

رۆژی شه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوانی ناحیه‌ی شێلادزێ و ده‌وروبه‌ری كه‌ به‌شێكیان كه‌س و كاری ئه‌و هاوڵاتیه‌ مه‌ده‌نیانه‌ بوون كه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی ماوه‌كانی رابردووی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم شه‌هید و بریندارببوون، خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ئه‌نجامدا و بۆماوه‌یه‌ك چوونه‌ ناو بنكه‌كه‌ و به‌شێك له‌ كه‌لوپه‌له‌كانی ناو بنكه‌كه‌یان سوتاند، له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی توركیاش له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ لانی كه‌م دوو هاووڵاتی شه‌هید و 10 ی تریش برینداربون. 


‌‌‌
1/27/2019 11:15:05 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ