هەواڵ

تەرمی دوو هاووڵاتی دیكەی بۆردومانەكەی توركیا بەخاكسپێردران


بزاڤـــــ:

تەرمی دوو هاووڵاتی دیكە لە كۆمەڵگەی هێتیت، كە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە لە ناحیەی دێرەلوكی سەربە قەزای ئامێدی بێسەروشوێن ببون، دوای دۆزینەوەیان لە گۆڕستانی ناوچەكەدا بەخاكسپێردران.

لەوبارەیەوە عومەر ئۆرەیی بەرپرسی لقی 18ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی "میللەتی ئێمە گەلێك زوڵم و دەردەسەری بینیوە، ئەوەی دەیكەن زوڵمە، مەیدانی شەڕ ئێرە نییە و بەرپرسیارن لە بەرانبەر خوێنی شەهیدان و مێژوو، پێویستە دەست لەو تاوانە بەردەن و داوا لە پەرلەمانی كوردستانیش دەكەین و پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا فشاربكەن بۆ راگرتنی ئەم شەڕە". 

لە سێ رۆژی رابردودا و بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بۆسەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان، لە ناحیەی دێرەلوك و قەزای زاخۆی پارێزگای دهۆك پێنج هاووڵاتی شەهیدبون و دوو كەسی دیكەش بێسەروشوێن بون.


‌‌‌
1/26/2019 1:39:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ