ژنێك له قه‌زای پشده‌ر خۆی سوتاند
بزاڤــــ:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گوندی (توه‌سوران)ی سه‌ربه ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری قه‌زای پشده‌ر، ژنێكی له‌دایكبووی ساڵی 1944، كه ژنی ماڵه‌وه بوه، خۆی سوتاند.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه، پاش گه‌یاندنی ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی كه به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی 90% بووه، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراوه.
به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئه‌و ژنه چه‌ند ساڵێكه دوچاری نه‌خۆشی ده‌رونی بوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و به‌دواداچونی پۆلیس بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامه.
|