هەواڵ

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە


بزاڤــــ:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٧ پلە و نزمترینیش ١٠ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ١٥ پلە بە ٧ پلە دەبێت، دھۆک ١٥ بە ٦ پلە دەبێت، کەرکوک ١٨ بە ٩ پلە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٦ پلە و نزمترینیش ٨ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ١٥ پلە بە ٧ پلە دەبێت، دھۆک ١٥ بە ٦ پلە دەبێت، کەرکوک ١٧ پلە بە ٨ پلە دەبێت.


‌‌‌
1/26/2019 1:20:56 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ