هەواڵ

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ٢٩ تۆمەتباری راگه‌یاند


بزاڤــــ:

پۆلیسی هه‌ولێر لەسەر ١٨ تاوانی دزی و کوشتن و ساختەکاری و مادەی هۆشبەر، ده‌ستگیركردنی ٢٩ تۆمەتباری راگه‌یاند.

عه‌بدولقادر محه‌مه‌د یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، له ‌ماوه‌ی رابردوو ٢٩ کەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە ١٨ تاوانی دزی و کوشتن و مادەی هۆشبەر و ساختەکاری دەستگیرکردووە.

له‌ کۆنفرانسە رۆژنامه‌نوسیەکەدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لەو ٢٩ تۆمەتبارەی دەستگیرکراون، پێنجیان تۆمەتبارن بە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و هەژدەی دیکەیان لەسەر کاری دزی و چواری دیکەیان بە تۆمەتی ساختەکاری و دوو کەسیش بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکراون


‌‌‌
1/26/2019 1:17:59 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ