هەواڵ

سلێمانى.. ئه‌و سێ‌ تۆمه‌تباره‌ى هێرشیان كرده‌سه‌ر پزیشكه‌كه‌ ده‌ستگیركران


بزاڤــ:

ئه‌و سێ كه‌سه‌ى تۆمه‌تباربون به‌ ته‌قه‌كردن و هێرشكردنه‌سه‌ر پزیشكێك له‌شارى سلێمانى، خۆیان راده‌ستى هێزه‌كانى پۆلیس كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و سێ‌ تۆمه‌تباره‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بوو له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دكتۆر به‌ختیار ئه‌مین بارام، خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری له‌ شارى سلێمانى كردوه‌. 

تۆمه‌تباره‌كان له‌دایكبوى ساڵانى 1980 و 1988 و 1999ن و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 413 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون، ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا، كه‌ به‌ تۆمه‌تباران بوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ تۆمه‌تباران كردوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.


‌‌‌
1/23/2019 1:25:06 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ