هەواڵ

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم: ده‌مانه‌وێت سانسۆر بخرێته‌سه‌ر بابه‌ته‌ نه‌رێنییه‌كانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن


بزاڤــ:

به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی وتاری میدیایی و ئه‌و په‌یامانه‌ی لێیه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسی زمانی میدیایی بۆ ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی رێكخست.

ئه‌مڕۆ 23-1-2019 له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ئافره‌تان سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، نوێنه‌ری ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆكرده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی په‌یامی میدیایی كوردی دابڕێژنه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كورده‌ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ئافره‌تان به‌ رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، ئه‌و كۆنفرانسه‌ بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ سانسۆر بخه‌نه‌سه‌ر میدیا، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌یه‌ سانسۆر بخرێته‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌خوازراو و نه‌رێنیانه‌ی به‌بێ بوونی په‌یامی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری به‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، ده‌ره‌نجامه‌كانیشیان دیارن، كه‌ ساڵانه‌ رێژه‌ی تاوان و روداوه‌كان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.

وتیشى "ئه‌م داڕشتنه‌وه‌ی زمانی میدیایه‌، كارێك ده‌كات جارێكی دیكه‌ ده‌زانین بۆ بابه‌ته‌كان چی ده‌كه‌ین و چۆن وه‌ریان ده‌گرین، دواتر ده‌ره‌نجامی ئه‌م كۆنفرانسه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌كه‌ین و له‌وێشه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رزده‌كرێته‌وه‌ تا به‌ یاسایه‌كی توند ئه‌و بابه‌تانه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات، كه‌ له‌گه‌ڵ ئاسۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ناڕۆن".

كۆنف رانسی رێكخستنه‌وه‌ی زمانی میدیایی ته‌نها یه‌ك رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی داده‌ڕێژرێته‌وه‌.


‌‌‌
1/23/2019 1:21:53 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ