هەواڵ

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌


بزاڤــــ:

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت "واشنتۆن ناتوانێت بیر له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكاته‌وه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنی كورد". ده‌شڵێت "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌".

به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌مریكا بۆ میدیای فه‌رمی پارتی  وتویه‌تی "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پته‌و و قوڵه‌ و رۆژ له‌دوای رۆژ به‌هێزتریش ده‌بێت، راسته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ریفراندۆم و كاته‌كه‌ی نه‌بو و په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولاش هه‌ندێك ساردی تێ كه‌وت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌ به‌هێزه‌ی هه‌مانبوو له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، توانیویه‌تی زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و ناته‌باییه‌ی رووی دا و دیسانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌هێزبوه‌ته‌وه‌".

وتیشی "پێموایه‌ ئه‌مریكا ناتوانێت بیر له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكاته‌وه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنی كورد، ئه‌مه‌ بۆ عیراقیش راسته‌".

ده‌رباره‌ی دروستكردنی كونسوڵخانه‌ی نوێی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، به‌و روبه‌ره‌ی، كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وێنه‌ی نییه‌، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت "باڵیۆزخانه‌كان سیمبولی وڵاته‌كانیانن، بێگومان تا بینایه‌كه‌ گه‌وره‌تر و به‌رچاوتربێت وا باوه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی پڕبایه‌خی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ بێت، بۆیه‌ پێمان سه‌یر نییه‌ گه‌وره‌ترین باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ جیهان ئه‌وه‌ی به‌غدا بێت و گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌شیان له‌ هه‌ولێر بێت، بۆیه‌ پێموایه‌ ئه‌وه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌مریكایه‌ سه‌باره‌ت به‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش".


‌‌‌
1/23/2019 1:19:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ