هەواڵ

داوای یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکرێت


بزاڤـ: 

مامۆستایەک ڕایدەگەیەنێت: شاسوارعبدلواحید پڕۆژەکەی منی دزی و بۆ خۆی جێ بەجێیکرد منیش بە مافی خۆم دەزانم داوای یاسایی لەسەر شاسوار  عبدوالواحید تۆمار بکەم .

مامۆستا سامان ئەنوەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی" دوای ئەوەی شاسوارعبدلواحید پڕۆژەی ھەنگاوی یەکەمی ڕاگەیاند منیش بە پڕۆژەی کردنەوەی کەناڵێکی پەروەردەیی منداڵان بەشداریم کرد  پڕۆژەکەم زۆر  بەوردی خستبو ڕوو   ئاماژەم بەوە کردبوو کە بە چەند ڕێگاێک دەتوانرێت داھاتێکی زۆر باش دەست بخات و ژمارەێکی زۆر کەنج و لاو سود مەند بن .  بەڵام دوای ڕاگەیاندنی  ناوی پڕۆژەکان بەداخەوە پڕۆژەکەی منی تیدا نەبوو من ھەر شۆک بووم".

نوسیشیەتی" ئەم ماستە موێکی تێدایە چونکە پرۆژەکەی من لەزۆربەی ئەوانەی دەرچوو بوون باشتر بوو . بەڵام دوای تێ پەڕبوونی ماوەێک شاسوار  دەستی کرد  بە جئ بەجئ کردنی پڕۆژەکەو  کەناڵی منداڵانی کردەوە کە بڕیارە لە ١\٢   کەناڵەکەبکرێتەوە. بۆیە بەپێ ی ئەو یاسایەی کە شاسواروو کەناڵی NRT و بە رنامەی ھەنگاوی یەکەم دایان ڕشتبوو ھەر کەسێک ئەو پڕۆژانە بدزێت و جێ بەجێ یان بکات ئەوا خاوەنی پرۆژە کە دەتوانێت سکاڵ تۆمار بکات دژی ئەو کەسەی پڕۆژەکەی دزیووەو داوای قەرەبوو بکات".

دەشڵێت: بۆیە منیش بە مافی خۆم دەزانم داوای یاسایی لەسەر شاسوار  عبدوالواحید تۆمار بکەم .   ئەو وێنەیەی کەدام بەزاندوە وینەی پڕۆژەکەی منە کە بەئیمڵ ناردوومەو ئەوانیش وەڵامیان داوەتەوە.


‌‌‌
1/22/2019 9:38:32 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ