هەواڵ

ھێڵی گۆڕانکاری لەناو بزووتنەوەی ئیسلامی ڕاگەیەنرا


بزاڤـ: 

دوای ئەوەی شەش ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستلەکارکێشانەوەیان لەحزبەکەیان ڕاگەیاند کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو ٢٣سەرکردەو کادیری باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی لەماڵی یەکێک لەو ئەندامانەی خۆیان لەسلێمانی کۆبوونەتەوە بۆ دیاریکردنی ھەنگاوەکانی کاری ئاییندەیان.

یەکێک لە بەشدارانی کۆبوونەوەکە بە(بزاڤـ )ی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکە شەش سەعاتی خایاندو تاوتوێی ئەو ئەگەرانەیان کرد کە دەکرێت لەئاییندەدا ئەنجامی بدەن لەوانە دامەزراندنی حزبێکی نوێ، بەڵام دوابڕیار ھاتە سەر کارکردن لەسەر خودی بزووتنەوەو دەربازکردنی حزبەکەیان لەو بارودۆخەی بەوتەی ئەو ئێستا کۆمپانیایەکە بۆ بەرژەوەندی کەسێک یان ماڵێک، بۆ ئەم مەبەستەش بەکۆی دەنگ بڕیار لەسەر پێکھێنانی (ھێڵی گۆڕانکاری) درا لەناو بزووتنەوە بۆ ئەوەی لەکۆتاییدا خودی بزووتنەوە بکرێتە ئەو حزبە نوێیەی ماوەیەکە میدیاکان باسی دەکەن".

بەپێی ئەو بڕیارەی ئەو ژمارەیە لە سەرکردەو کادیرەکانی بزووتنەوە (بزاڤـ) زانیویەتی کە ژمارەیەکی زۆر لەئەندامان و کادیرانی ئەم حزبە لەگەڵ ھێڵی گۆڕانکاریدان و ئەوان بڕیاری ڕاگەیاندنی حزبەکەیان بەو سەرکردانەی خۆیان گۆڕیوە، بڕیارە ئەم خەتە سیاسییەی ناو بزووتنەوە بەمۆرو کڵێشەی خۆیانەوە پەیوەندییەکانیان لەناوخۆو دەرەوەی حزب ڕێک بخەن کە لەسەر نووسراوەکانیان دەنووسرێت: بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان/ھێڵی گۆڕانکاری.


‌‌‌
1/22/2019 7:27:18 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ