هەواڵ

برێت مه‌كگۆرگ: تائێستا داعش له‌ سوریادا شكستیپێنه‌هێنراوه‌


بزاڤــــ:

برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی پێشووی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكا جه‌ختیكردۆته‌وه‌، كه‌ تائێستا رێكخراوی داعش له‌ سوریا شكستیپێنه‌هێنراوه‌.

مه‌كگۆرگ له‌ پاش بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا، وازی له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی هێنا و ئێستاش بۆته‌وه‌ به‌ مامۆستای زانكۆ.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن وتویه‌تی "ئه‌مریكا هیچ پلانێكی بۆ قۆناغی پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی نییه‌، بڕیاری كشانه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كان زیاد ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی واشنتۆنیش له‌به‌رده‌م روسیادا لاواز ده‌كات".

جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌هێز ده‌كات، بونیه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی، چونكه‌ ئه‌مریكا بونی له‌ روبه‌رێكی گه‌وره‌ی سوریادا هه‌یه‌، هه‌روه‌ك واشنتۆن سنوری بۆ روسیا دانا و نه‌یهێشتوه‌ تێیپه‌ڕێنێت.

هه‌روه‌ها برێت مه‌كگۆرگ پێداگیری كردوه‌ كه‌ هه‌موویان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی تائێستا داعش له‌ سوریادا شكستیپێنه‌هێنراوه‌.

‌‌‌
1/22/2019 1:46:51 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ