هەواڵ

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا تاوتوێی دۆخی سوریایان کرد


بزاڤـــ:

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا تاوتوێی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و سوریایان کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامداوە و باسیان لە هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کردووە لە سوریا، هەروەک سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا گفتوگۆیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا جەختی لەسەر پاراستنی هێزە کوردییەکان کردووەتەوە.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پابەندبوونی وڵاتەکەی بە چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا لەسەر سنورەکانی دووپاتکردووەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە یەکشەمەى ڕابردوو، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکى ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، دەربارەی دۆخی سوریا و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە، گفتوگۆیان کرد.


‌‌‌
1/22/2019 1:44:25 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ