هەواڵ

شاندی گۆڕان گەیشتە مەکتەبی سیاسی پارتی


 بزاڤـــ:

بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان گەیشتە مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام.

شاندی دانوستانکاری گۆڕان گەیشتوونەتە مەکتەبی سیاسی پارتی لەهاوینەهەواری پیرمام و بڕیارە سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن.

 بەپێی زانیارییەکان شاندی پارتی پێکهاتووە لە هەریەک لە ھێمن ھەورامی و مەحمود محەمەد و جەعفەر ئیمنیکی و دڵشاد شەھاب  و فرسەت سۆفی.

ئەمڕۆ ١١٤ رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕدەبێت و لەو ماوەیەدا بەرپرسانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان چەندین جار بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.


‌‌‌
1/22/2019 1:39:37 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ