هەواڵ

"زۆر حەزم لە تۆپی پێ دەکرد بەڵام خوای گەورە قاچەکانی لێسەندمەوە"


بزاڤـ:باخان عەبدولرەحمان

گەنجێکی شاری ھەڵەبجە دوای ئەوەی لەڕوداوێکدا ھەردوو قاچی لەدەست دەدات، بەڵام بێ ھیوا نابێت لە ژیان و ھەوڵی یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە وەک خۆی یەکێک لە ئەندامی جەستەیان لەدەستداوە، دەدات، لەڕێگەی دامەزراندنی ڕێکخراوێک تایبەت بە ھاوکاری کەمئەندامان.

ئەو گەنجە ناوی سەرکۆ ھەڵەبجەییە، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٠ـیە و خاوەن خێزانە، ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ بزاڤ دەڵێت:"زۆرم حەز لەیاری تۆپی پێ دەکرد بەڵام کات ڕێگای پێنەدام تا خوای گەورە لەڕوداویکدا ھەردوو قاچەکەی لێسەندمەوە، لەدوای ڕوداوەکە زۆر غەمباربووم بەتەنھا لەژورێکی تاکەکەسی دەبووم وامدەزانی ھەرخۆم قاچم نییە تاڕۆژێک چومە ژورێکی دیکە بینیم ھاوشێوەی من چاو دەست و قاچی نییە لەبەر ئەوە زۆر سوپاس گوزاری خوای گەورەم کەمن چاو و دەستم ماوە".

لەبارەی ژیانی دوای ئەو ڕوداوە کەبەسەریدا ھاتوە، سەرکۆ دەڵێت:"لەدوای لەدەستدانی قاچەکانم دوو قاچی گەچی دەستکردیان بۆ دروستکردم بەڵام زۆر ھیلاکی دەکردم چونکە کێشی قورسبوو بەڵام بەزایە نەچوو چونکە زۆر بەباشی خۆم ڕاھێنا لەسەریان ھەر ئەوەش وایکرد ئێستا ببمە فریاد ڕەسی سەدان منداڵ و ھاوکارییان بکەم ئەوەش بەدامەزراندنی ڕێکخراوی بەرەو ژیانێکی نوێ بۆمنداڵان تابتوانم زیاتر خزمەتی منداڵانی شارەکەم بکەم".

سەرۆکی ڕێکخراوی بەرەو ژیانێکی نوێ دەشڵیت:"ڕۆژانە بەدەیان منداڵ لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دێنە لام و توانیومە ھاوکاری زیاتر لە ٢٥٠٠ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت بکەم".

ئاماژەی بەوەشکرد:"دەبێت ھەرگیز بێ ھیوا نەبیت لە ژیان گەر لەژیانا توشی ڕوداو یان کارەساتێک بویت ھەمیشە دەبێت بۆ داھاتوو بڕوانیت کەتۆ ھەیت".







‌‌‌
1/21/2019 9:01:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ