هەواڵ

یەکێتی جوتیاران: ٣٠% شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم لای حکومەتی عێراق ماوە


بزاڤـــ:

یەکێتی گشتی جوتیارانی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی ناوەند ٣٠% شایستە داراییەکانی جوتیارانی کوردستانی لاماوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا یەکێتی گشتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا حکومەتی عێراق ٧٠% شایستە داراییەکانی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خەرج کردووە و لە ئێستادا تەنها ٣٠% ئەو پارەیە ماوە بۆ جوتیارانی خەرج بکات.

ڕوونیشیکردەوە، لە ڕێگای دادگاوە هەوڵی گەڕاندنەوەی مافی جوتیاران دەدەین، و پارێزەرێکی خۆبەخش لە مانگی هەشتی ساڵی رابردووە کاری لەسەر دەکات.

هاوکات یەکێتییەکە داوای لە حکومەتی نوێی عێراق کرد هەڵەکانی کابینەی رابردوو دووبارە نەکاتەوە و شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم خەرج بکاتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ جوتیارێکی کورد بە ناوی مام فارس دوای نۆ مانگ توانی بە هاوکاری پارێزەرەکانی لە دادگای رەسافە مافی خۆی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق وەرگرێتەوە

تا ئێستا جوتیارانى هەرێم سەدا سی پارەى گەنمى ساڵانى ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ یان وەرنەگرتووە کە رادەستى سایلۆکانى سەر بە حکومەتى عێراقیان کردووە و پێشتریش چەندین جار لەو بارەیەوە گردبونەتەوە و داوایان کردووە پارەکەیان بۆ خەرج بکرێت.


‌‌‌
1/21/2019 12:32:30 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ