هەواڵ

داوا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت له‌ به‌شێكی بودجه‌كه‌ى خۆشببێت


بزاڤـــــ:

قوسه‌ى عه‌باس ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ پشكى پارێزگاى نه‌ینه‌وا داوا له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات له‌ به‌شێكی پشكی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانى هه‌رێمه‌كان خۆش ببێت و بۆ پارێزگاى نه‌ینه‌واى ته‌رخان بكات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، تێبینیه‌كى زۆر له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ هه‌یه‌، كه‌ به‌شێكیان تایبه‌ته‌ به‌هه‌موو عیراقه‌وه‌، هیچ چاره‌سه‌رێكى بۆ كێشه‌ى بێكارى تێدا نییه‌، هه‌روه‌ها قه‌رزى ده‌ره‌كى به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و بڕى وه‌به‌رهێنانیش كه‌مه‌.

وتیشى "ئه‌وه‌ى تایبه‌ته‌ به‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا، به‌شێكى زۆر كه‌مى بۆ دانراوه‌، پشكى پارێزگاكه‌ له‌ڕاستیدا 13%یه‌، به‌ڵام ته‌نها 2%ى بۆ دابینكراوه‌".

قوسه‌ى عه‌باس داوا له‌و پارێزگایانه‌ ده‌كات، كه‌ سه‌قامگیرن، به‌شێك له‌ بودجه‌ى تایبه‌ت به‌په‌ره‌پێدانى هه‌رێمه‌كان بۆ نه‌ینه‌وا دابین بكه‌ن وه‌ك پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكارى و هاریكارییه‌ك بۆئه‌وه‌ى هیچ نه‌بێت به‌شێكى كه‌مى خزمه‌تگوزاریه‌كانى نه‌ینه‌وا و ژێرخانى پارێزگاكه‌ى پێ زیندوبكرێته‌وه‌.


‌‌‌
1/21/2019 12:30:17 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ