هەواڵ

به‌غدا..تۆمه‌تبارێك، منداڵێكى كچى رفاند و ده‌ستدرێژى سێكسى كرده‌سه‌رى


بزاڤــــ:

دواى ئه‌وه‌ى كه‌سێك له‌شارى به‌غدا منداڵێكى كچ ده‌ڕفێنێت و ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كاته‌سه‌ر، دواى ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌ى ده‌ستگیرده‌كرێت.

راگه‌یاندنى پۆلیسى فریاكه‌وتنى به‌غدا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانى پۆلیسى فریاكه‌تن توانیویانه‌ له‌ناوچه‌ى دۆره‌ كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ ماوه‌یه‌كى كه‌م پێش ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى، كچێكى منداڵى له‌دایكبووى ساڵى 2006ى رفاندبو.

به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس، ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستدرێژى سێكسى كردبوه‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ و دواى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ی، به‌هاوكارى باوكى منداڵه‌كه‌ گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجامدراوه‌ و تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه‌.

پۆلیسى فریاكه‌وتنى به‌غدا رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌كاتى ده‌ستگیركردنیدا، تۆمه‌تبار دانى ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا و راده‌ستى بنكه‌ى پۆلیسى ناوچه‌كه‌ كراوه‌.


‌‌‌
1/21/2019 12:25:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ