هەواڵ

هێزه‌ كوردیه‌كان و میحوه‌رى وه‌ته‌نى نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ ئه‌نجامێك


بزاڤـــ:

محه‌مه‌د به‌لداوى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "تائێستا هێزه‌ كوردیه‌كان و هاوپه‌یمانى میحوه‌رى وه‌ته‌نى له‌سه‌ر كاندیده‌كانی وه‌زاره‌تى داد و به‌رگرى نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ ئه‌نجامێك".

به‌لداوى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "ناكۆكییه‌كان له‌ناو ماڵى كوردیدا قوڵتربونه‌ته‌وه‌ و حزبه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ ئه‌نجامێك سه‌باره‌ت به‌ كاندیدی وه‌زاره‌تى داد".

وتیشى "به‌هه‌مان شێوه‌ هاوپه‌یمانى میحوه‌رى وه‌ته‌نی سه‌باره‌ت به‌ كاندیدی وه‌زاره‌تى به‌رگرى نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ هیچ ئه‌نجامێك و زیاتر له‌ناوێك پێشنیاركراوه‌، به‌ڵام هیچ رێككه‌وتنێك نییه‌ بۆ دیاریكردنى یه‌ك كاندید".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رونیشیكردۆته‌وه‌، هه‌موولایه‌ك ده‌ستى به‌ كاندیده‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ گرتوه‌ و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ ناوه‌كان بنێرن بۆ سه‌رۆك وه‌زیران تا به‌ئاره‌زووى خۆى یه‌كێكیان دیارى بكات، كاره‌كه‌ش پێویستى به‌ چاره‌سه‌رێكى مامناوه‌ند هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له‌ته‌نگژه‌ى كابینه‌ى حكومه‌ت بچنه‌ده‌ره‌وه‌.


‌‌‌
1/20/2019 11:58:25 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ