هەواڵ

وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی: نازانین ته‌قه‌ له‌نێوان كێدا رویداوه‌


بزاڤــــ:

شه‌وی رابردو له‌ شاری سلێمانی، پزیشكێك به‌ ناوی به‌ختیار ئه‌مین بارام پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكان ته‌قه‌ی لێكراو برینداركرا، دوای برینداركردنیشی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا بۆ چاره‌سه‌ر و وتی "هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ نازانم و گرفتم له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌بوه‌". 

له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ رادیۆی نه‌وا وتی "ئاگادارنیم ته‌قه‌ له‌و پزیشكه‌ كرابێت، به‌ڵام شه‌و ته‌قه‌ كراوه‌ و ئه‌و پزیشكه‌ش له‌ بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای تۆماركردوه‌ و دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ركردوه‌، هه‌ربۆیه‌ پۆلیس ده‌ستبه‌كاربوه‌ بۆ گرتنیان".

له‌ مانگی 12ی ساڵی رابردوشدا له‌ شه‌قامی ئۆرزدی شاری سلێمانی، پزیشكێكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به‌ناوی د.كه‌مال ئه‌حمه‌د سه‌عید له‌ كلینیكه‌كه‌ی خۆی به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و برینداركرا، پاشانیش تۆمه‌تبارێك له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ ده‌ستگیركرا. 

‌‌‌
1/20/2019 11:32:30 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ