هەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی شه‌قامه‌كانی شار رێكده‌خاته‌وه‌


بزاڤــــ:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به‌ هاوئاهه‌نگی قائیمقامیه‌تی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌كه‌، پرۆژه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی شار و كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی سه‌ریان جێبه‌جێ ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست رادیۆ نه‌وا كه‌وتون، پۆلیسی هاتوچۆی ناوشار پرۆژه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه‌ و داوایكردوه‌ ئاڕاسته‌ی چه‌ند شه‌قامێكی ناوه‌ندی شاره‌كه‌ بگۆڕدرێت.

پرۆژه‌كه‌ به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ كه‌سانی شاره‌زا و په‌یوه‌ندیدار له‌ سه‌ندیكای شۆفێران و پسپۆڕانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ئاماده‌كراوه‌ و له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانییشه‌وه‌ په‌سندكراوه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا و به‌پێی پلانه‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، ئاڕاسته‌ی شه‌قامه‌كانی (مه‌وله‌وی و گۆران و پیره‌مێرد) گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت و پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌كانی ئێستایان ده‌بن، هه‌روه‌ك چه‌ند شه‌قامێكی دوو ئاڕاسته‌ وه‌ك (قه‌نات) ده‌بێته‌ یه‌ك ئاڕاسته‌. هه‌ر شۆفێرێكیش بۆ گه‌یشتن به‌ ناوه‌ندی شار ئه‌وا رێگه‌یه‌كی زیاتر ده‌گرێته‌به‌ر، به‌ڵام به‌بێ وه‌ستان و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌متردا ده‌گاته‌ شوێنی مه‌به‌ست. هه‌روه‌ك قه‌ره‌باڵغی سه‌ر شه‌قامی سالم-یش به‌ ئاڕاسته‌ی ناوه‌ندی شار، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌بێته‌وه‌.


‌‌‌
1/19/2019 12:34:09 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ