هەواڵ

نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ سێ پارێزگای عیراقدا تۆماركرا


بزاڤــــ:

نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ر سێ پارێزگای به‌غدا، سه‌ڵاحه‌دین و سلێمانی تۆماركرا و شه‌پۆله‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌حمود عه‌بدولله‌تیف له‌ ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌) نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵدا تۆماركراوه‌. وتیشی "هه‌رسێ پارێزگای به‌غدا، سه‌ڵاحه‌دین و سلێمانی پله‌ی گه‌رمایان گه‌یشتۆته‌ 2 پله‌ی ژێر سفری سیلیزی. شه‌پۆلی سه‌رماكه‌ش له‌ وڵاتدا به‌رده‌وام ده‌بێت".

ئه‌و داتایه‌ی ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق له‌كاتێكدایه‌، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان نزمترین پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تێیدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕو، كه‌ له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران له‌ پارێزگای هه‌ولێر و پێنجوێن له‌ سلێمانی، 9 پله‌ی ژێر سفر سیلیزی تۆماركراوه‌.


‌‌‌
1/19/2019 10:57:44 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ