هەواڵ

دادگایه‌كی به‌ریتانیا بڕیاری زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ سێ كورد ده‌ركرد


بزاڤــــ:

دادگایه‌كی به‌ریتانیا بڕیاری سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ سێ كورد ده‌ركرد به‌ تاوانی ئاگربه‌ردانه‌ فرۆشگایه‌ك به‌ ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی نزیكه‌ی 385 هه‌زار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو له‌ كۆمپانیایه‌كی بیمه‌.

به‌پێی دادگایه‌كی شاری لیسته‌ر له‌ ناوه‌ڕاستی به‌ریتانیا، ئه‌و سێ گه‌نجه‌ كورده‌ له‌ شه‌وی 25ی مانگی 2ی ساڵی 2018، 86 لیتر به‌نزینیان كردوه‌ به‌ فرۆشگای پـۆڵه‌ندی له‌شاره‌كه‌دا و سوتاندویانه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ گه‌نجه‌كان خاوه‌نی بووه‌.

له‌ ئه‌نجامی ئاگركردنه‌وه‌كه‌دا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ رویداوه‌ و بۆته‌هۆی وێرانبوونی فرۆشگاكه‌ و ئه‌پارتمانێكی سه‌روو فرۆشگاكه‌ و گیان له‌ده‌ستدانی 5 كه‌س، كه‌ سیانیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون.

پاش به‌ڕێوه‌چونی چه‌ندین دانیشتنی دادگا، بڕیاردرا هه‌ر سێ تاوانباره‌كه‌ به‌ زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی سزا بدرێن.

هه‌روه‌ك دادوه‌ر له‌ كاتی بڕیاردانی حوكمی دادگادا وتویه‌تی "كه‌م تاوانكار هه‌ن به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌م سێ تاوانكاره‌ دڵڕه‌ق و ساخته‌چی بن".


‌‌‌
1/19/2019 10:56:05 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ