هەواڵ

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا نرخی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون و خانوبه‌ره‌ له‌ هه‌ولێر به‌رزده‌كاته‌وه‌


بزاڤـــ:

كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ئاشكرای ده‌كات، سێكته‌ری نیشته‌جێبون و خانوبه‌ره‌ له‌پارێزگاى هه‌ولێر له‌ جوڵه‌ی به‌رده‌وامدایه‌ و ئێستاش به‌ره‌و گه‌شه‌كردن ده‌ڕوات.

ئه‌مڕۆ 12-1-2019 له‌ شاری هه‌ولێر، ده‌شتی ئه‌نوه‌ر پارێزه‌ری كۆمپانیای عه‌قاراتی حاجی سه‌لام له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی 2018وه‌ بازاڕی خانوبه‌ره‌ له‌ هه‌ولێر له‌ هه‌ڵكشاندابوه‌ و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به‌ره‌و سه‌روتر بڕوات.

وتیشى "ئارامی كوردستان و ئاساییبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی بیانی و دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی زه‌وی و خانوبه‌ره‌ی هه‌ولێر هه‌یه‌، هۆكاری داكشانی نرخه‌كانیش بریتیبون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی عیراق و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان".

له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌ ئه‌ندازیار هه‌ردی سه‌لام داتاكانی نرخی خانوبه‌ره‌ی هه‌ولێری خسته‌ڕو، كه‌ تێیدا هاتوه‌ "له‌گۆڕانكاری نرخی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون "شوقه‌" رێژه‌ی 4.49% به‌رزبۆته‌وه‌، رێژه‌ی خانوو 5% به‌رزبۆته‌وه‌، زه‌وی بازرگانی 4.56% به‌رزبۆته‌وه‌، زه‌وی كشتوكاڵی به‌ رێژه‌ی 29% بووه‌، كرێی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون 3.64% و كرێی خانوو له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا 8.79% به‌رزبۆته‌وه‌، به‌ گشتی رێژه‌ی نرخه‌كان 10% به‌رزبونه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌موو یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون و زه‌وییه‌كانی بازرگانی و نیشته‌جێبون و كشتوكاڵیش".


‌‌‌
1/12/2019 12:27:50 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ