هەواڵ

مەرج بۆئاڵای کوردستان دانرا لە کەرکوک


بزاڤــــ:

بۆ ماڵپه‌ڕی  بغدا دالیوم
له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌تاندا راپۆرته‌ هه‌واڵیكتان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.

له‌ به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌كراوه‌، گوایه‌ مه‌رجی ئێمه‌ بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان، داگرتنی ئاڵای جه‌بهه‌ی توركمانییه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌ر له‌ به‌ری ناراسته‌ و دووره‌ له‌ مه‌بده‌ئی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.

ئێمه‌ وه‌ك چۆن به‌ مافی خۆمانی ده‌زانین ئاڵا و ره‌مزی خۆمان به‌رزكه‌ینه‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌و مافه‌ش بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌ ره‌واده‌زانین.

بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌ین ئه‌و بابه‌ته‌ راست كه‌نه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی نێوان كه‌ركوكییه‌كان ناكات  كه‌ له‌ ئێستادا له‌ هه‌مووكات زیاتر كه‌ركوك پێویستی به‌ ئاشتی‌و ته‌بایی نێوان كۆی حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌ له‌ هه‌مووپێكهاته‌كان.

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 
مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك
10 ی كانونی دووه‌می 2019


‌‌‌
1/10/2019 10:33:04 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ