هەواڵ

به‌شێك له‌ خوێندكارانی كۆلێژی زانستی ته‌ندروستی له‌ دهۆك گردبونه‌وه‌


بزاڤــــ:

دژی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له‌ خوێندكارانی كۆلێژی زانستی ته‌ندروستی دهۆك گردبونه‌وه‌.

ئه‌و خوێندكارانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ ناسنامه‌یه‌كی زانستی شایسته‌ بۆ كۆلێژه‌كه‌یان دیارینه‌كراوه‌ و هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان كۆلێژه‌كه‌ و په‌یمانگادا نه‌كراوه‌.

راشیانگه‌یاند، تا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یان نه‌داته‌وه‌ و ناسنامه‌یه‌كی گونجاو بۆ كۆلێژی زانستی دهۆك دیارینه‌كات، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی.


‌‌‌
1/10/2019 12:03:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ