هەواڵ

کفری.. بەهۆی تەزووی کارەباوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا


بزاڤــــ:

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قەزای کفری لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی تەزووی کارەباوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە.

لە ڕاگەیاندراوێکی پۆلیسی گەرمیاندا کە وێنەیەکی بۆ بزاڤــ ،پرێس نێردراوە ئاماژە بەوە کراوە، ئەو هاوڵاتییە لەسەربانی ماڵی خۆیان تەزووی کارەبا لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هاوڵاتییەکە ناوی (موراد سابیر حسێن)ە، تەمەنی ٢٨ ساڵە و لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری قەزای کەلار.


‌‌‌
1/10/2019 11:45:01 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ