هەواڵ

سینەما سالم کرایەوە


بزاڤ
ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی ڕێگەیداوە بە کردنەوەی سینەما سالم لە سلێمانی.

ئازاد بایز بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن ئاساییشەوە ڕێگەدراوە سینەماکە بکرێتەوە و لە ئێستادا کراوەتەوە بە ڕووی ھاوڵاتیاندا.

ئازاد بایز ئەوەشی وت، وا بڕیاریشە لە دوو ھەفتەی داھاتوودا ئەو فیلمەی کە لەسەر ساکینە جانسز و ھاوڕێکانی کرابوو نمایشبکرێت.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئاسایشی سلێمانی ھیچ مەرجێکیان دانەناوە بۆ کردنەوەی سینەماکە و بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبێت لە کارە ھونەرییەکانی خۆی.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیاربوو ڕۆژی ھەینی فیلمی (سێ ڕۆژ لەناو دە ساڵدا) لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ساکینە جانسز، کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، لە سینەما سالم نمایشبکرێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی دەرگای سینەماکەی داخست.

ھەر ئەمڕۆش بابەکر دڕەیی بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری شاری سلێمانی ڕایگەیاند داخستنی سینەما سالم پێچەوانەی ئازادی گشتییە و لایەنگری ناکەن



‌‌‌
1/9/2019 4:44:36 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ