هەمەڕەنگ

ئەو ١٠ خۆراکەی کێشت زیاد ناکات


بزاڤ

ئەو کەسانەی گرفتی کێشی زیاددەیان ھەیە بەردەوام ترسیان لە ھەموو جۆرەکانی خۆراک ھەیە لەوەی کێشیان زیاد بکات، ئەگەر تۆش ھەمان گرفتت ھەیە ئەوە دەتوانیت ئەم خۆراکانە بخۆیت بێ ئەوەی کێشت زیاد بکات.

١- پەتاتەی کوڵاو:
باشترین ھاوڕێی گەدەیە و خواردنی بڕێکی کەم لە پەتاتەی کوڵاو ھەستی زوو تێر بونت پێ دەبەخشێت لەبەر ئەوە ئەو کاتەی برسیت بوو بێ دوو دڵی پارچەیەک کەم لە پەتاتەی کوڵاو بە بڕێک کەرەوە بخۆ.

٢-ھێلکە:
یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکانی ووزە بۆ جەستە و جۆرێک پرۆتینی بێ ھاوتای تیادایە کە بۆ تەندروستی زۆر بەسوودە و دەتوانێت جێگرەوەی گۆشت و بەرگر و ئەو خواردنە چەورانە بێت کە بڕێکی زۆر لە ڕۆنیان تیادایە.

٣-شۆفان:
یەکێکە لە بەرھەمەکانی دانەوێڵە و ھەر شلەیەک لە نزیکی ھەبێت دەیمژێت و ئەمەش وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر مرۆڤ ھەست بە تێر بوونی گەدەی بکات و بۆ تەواوی ڕۆژ ووزە بە جەستە دەدات.

٤-شۆربا:
ھەر جۆرێک لە شۆربا بێت گەدە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ئارام دەکاتەوە و پێش خواردنی ژەمە سەرەکیەکان کەمێک شۆربا بخۆ ئەمە یارمەیتیت دەدات کەمتر خواردنی ژەمی سەرەکی بخۆیت.

٥-پاقلەمەنیەکان:
تەواوی بەرھەمەکانی پاقلەمەنی وەک بەزالیا و نیسک پڕ پرۆتین و ڕیشاڵن و کاتێک دەیانخۆیت زوو ھەست بە تێر بوون دەکەیت.

٦-سێو:
گومانی تیادا نییە جەستە پێویستی بە شەکر ھەیە، ڕۆژانە خواردنی یەک دانە لە میوەی سێو کێشت زیاد ناکات و شەکر و ڕیشاڵی پێویستیش بە جەستەت دەبەخشێت.

٧-میوە ترشەکان:
پرتەقاڵ و لیمۆ و سندی تەواوی میوە ترشەکان زۆر بەسوودن بۆ دابەزاندنی کێشی زیاددە، لەناو ئەم میوانەدا ڕیشاڵ و ئاو ھەیە کە بڕێکی کەم کالۆری بە لەش دەدەن.

٨-ماسی سالمۆن:
ئەم جۆرە ماسیە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڕێگری لە توشبوون بە ھەوکردن دەکات و دەتوانیت لەگەڵ زەڵاتە بیخۆیت بۆ ئەوەی کێشت زیاد نەکات.

٩-گۆشتێک کە چەوری پێوە نەبێت:
گۆشتی سوور و مریشکی بێ چەوری سەرچاوەیەکی زۆر باشی پرۆتینن بۆ لەش، بەڵام ھەرکات گۆشتت خوار بێ چەوری بیخۆ ھەتا سوودی زیاتر بێت لە زیان.

١٠- پەنیر بەڵام لە ماڵەوە دروست کرابێت:
مەبەستت لێی خاڵی بێت لە ماددەی پارێزەر، پەنیر ڤیتامین B و کالسیۆم و فسفۆڕ و پرۆتین بە لەش دەبەخشێت.



‌‌‌
1/9/2019 4:38:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ