هەواڵ

بزووتنەوە: یەکێتی دەزانێ ئەنجامی سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا دەردەکەوێ بۆیە ئاڵای ھەڵکرد


بزاڤ
سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە کەرکووک ئاشکرای کرد کە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ئەنجامی ھەبووە و یەکێتیش ئەوە دەزانێت، بۆیە بەپەلە شەوی ڕابردوو ئاڵای کوردستانی لە سەر بارەگاکانی لە کەرکووک ھەڵکردووە.

 

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو، مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەشێک لە بەرپرسانی، لەنێو گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بوون و پێشتر شارەکەیان ڕادەستی میلیشیا و ھێزەکانی عێراق کردووە، ئاڵای کوردستانیان لە نیوەشەودا لەسەر بارەگاکانیان ھەڵکرد.

 

لەمبارەیەوە حەسەن شێخانی، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، دەبووایە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێککەوتنی ھەموو حزبە کوردستانییەکان ببووایە، بۆ ئەوەی زیاتر بکرێتە بابەتێکی نیشتمانی نەک بۆ بانگەشەی حزبێک بەکار بھێندرێت. جەختیشی کردەوە کە دەکرا لە ڕۆژی ئاڵا یان لە نەورۆز یان لە یادی ئازادکردنی کەرکووکدا ئاڵای کوردستان بە فەرمی ھەڵبکرێت.

 

شێخانی نەیشاردەوە کە ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی بابەتی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان وەک دەستکەوتێکی حزبی تەماشا بکرێت. گوتیشی: ”چەند ڕێککەوتنێک لەگەڵ عێراق کراوە و سەردانەکەی بەڕێز مەسعود بارزانی بۆ بەغدا لەوانەیە بەرھەمی ھەبێت و بەم نزیکانە بەرھەمەکانی دەربکەوێت، لەوانەیە یەکێک لە ئەنجامەکانی سەردانەکە، ھەڵکردنی ئاڵا بێت لە کەرکووک، بۆیە یەکێتی دەستی خۆی پێشخستووە و دەیەوێت بڵێت دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر من ئاڵام بەرز کردۆتەوە“.

 

بە بڕوای ئەو سەرکردەی لایەنە سیاسییە کوردستانییە لە کەرکووک، کەرکووک لە نێو ململانێیەکی توندی نێوان پارتی و یەکێتی دایە و ئەمەشی بە ئاماژەیەکی خراپ لە قەڵەم دا.

 

لە کۆتاییشدا دووپاتی کردەوە: ”ئاماژەکان وادەردەخەن کە سەردانەکەی بەڕێز بارزانی بۆ بەغدا ئەنجامی باشی ھەبووە، دیارە یەکێتیش زانیاری ھەبووە، بۆیە ئەم کارەی کردووە



‌‌‌
1/9/2019 3:48:06 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ