هەواڵ

سلێمانی: کارەبای نایاسایی باخەکانی قولەرەیسی دەبڕدرێت


بزاڤ

ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانگەی کارەبای بەکرەجۆ، ھەڵمەتێکی دەستپێکرد بۆ بڕینی کارەبای ئەو باخانەی سنوری قولەرەیسی کە بەنایاسایی کارەبایان راکێشاوە و پێوەریشیان نیە.

دیار باجەلانی، لێپرسراوی فەرمانگەی کارەبای بەکرەجۆ، بەپەیجی گشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی راگەیاندووە" تیمەکانیان ئەمڕۆ چوارشەممە بەھاوکاری پۆلیسی کارەبا دەستیان کردوە بە بڕینی کارەبای ئەو باخ و ماڵانەی سنوری قولەرەیسی کە بەنایاسایی کارەبای راکێشاوە و پێوەریان نیە".

دەشڵێت" لە ھەڵمەتەکەی ئەمڕۆدا کارەبای ٢٥ باخ و ٥٠ ماڵ بڕدراوە و ھەڵمەتەکەشیان بەردەوام دەبێت



‌‌‌
1/9/2019 3:46:02 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ