هەواڵ

خانمان لەچەند جۆرێکی خاوێنکردنەوەو جوانکاری ئاگادار دەکرێنەوە٠


بزاڤ
بڕێکی زۆر کاڵا و شمەکی خاوێنکردنەوە و جوانکاری بەھۆی ماوەبەسەرچوونیانە­‌وە لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دەستی بەسەرداگیرا.

لەراگەیەندراوێکدا بورھان مستەفا سەرۆکی لیژنەی سێی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند" لە ئەنجامی سەردانی لیژنەکە بۆ بازاڕ و شوێنە گشتیەکان و پشکنینە بەردەوامەکان، لە ھەفتە ‌بازاڕی (سیدرای دوو) دەستبەسەر بڕێکی زۆر کاڵا و شمەکی جۆراوجۆری ماوەبەسەرچوودا گیراوە".

دەشڵێت"بڕی ئەو کاڵا و شمەکانەی دەستی بەسەردا گیراوە زیاتر لە یەک تەن دەبێت، کە لە ٤٠ فاست، ١٠٤ پاکەت شیلە، ١١٥ سپرای بۆن، ١١٩ شامپۆی جۆراوجۆر، ٩٥ سابوون، ٣٦ کرێمی پێست پێکھاتوون و بەشێکیان ماددەی خاوێنکردنەوە و بەشێکیشی لە بواری جوانکاری بەکاردەھێنرێن".

بورھان مستەفا رونیشیکردۆتەوە"بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، بڕە کاڵا و شمەکە دەستبەسەرداگیراوە­‌کان لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان رێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر



‌‌‌
1/9/2019 3:37:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ