هەواڵ

تەرمی منداڵێکی ساوا دۆزرایەوە


زاڤ

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمرۆ تەرمی منداڵێکی ساوا لەناو چاڵێکدا دۆزرایەوە.

لە راگەیەندراوێکدا عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لەناحییەی زنانە سەربەقەزای کفری تەرمی منداڵێکی ساوا لەنێو چاڵکدا دۆزرایەوە".

دەشڵێت" لەئیستادا لەبنکەی پۆلیسی نەوجول پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو بەبڕیاری دادوەر تەرمی ئەو منداڵەساوایە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلاردەکرێت".

وتەبێژ پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەمەش بەیەکەم حاڵەت دێت لەساڵی ٢٠١٩ کەمنداڵێکی ساوە فڕێ بدرێت



‌‌‌
1/9/2019 3:34:34 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ