هەواڵ

كه‌ركوك..یه‌كێتى رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان ده‌دات


بزاڤــ:

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌باره‌گاكانی ناوشاری كه‌ركوك رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت "به‌پێی ده‌ستوری عیراق هیچ رێگرییه‌كی یاسایی بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان نییه‌".

مه‌ڵبه‌ندی 2ی رێكخستنی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك رونكردنه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، كه‌ كه‌ركوك ناوچه‌ی جێناكۆكه‌ و به‌پێی ده‌ستوری عیراق هیچ رێگرییه‌كی یاسایی بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان نییه‌، به‌ڵام دوای كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ ته‌واوی باره‌گاكانیان ئاڵاكانى كوردستان و عیراق و یه‌كێتی-یان داگرت، به‌ڵام له‌ ئۆفیس و هۆڵ و شوێنی كۆبونه‌وه‌ و بۆنه‌ نیشتمانییه‌كاندا ئاڵای كوردستان و یه‌كێتی شه‌كاوه‌ بوه‌.

ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ جارێكی تر به‌ فه‌رمی ئاڵای كوردستان و عیراق و یه‌كێتی له‌سه‌ر باره‌گاكان وه‌ك كارێكی ئاسایی و یاسایی هه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د په‌یامنێری رادیۆ نه‌وا له‌ كه‌ركوك له‌ پانۆرامای نه‌وادا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ ئاڵاكان به‌سه‌ر باره‌گاكانه‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و دانه‌گیراون، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ لابردنیان ده‌كرا.


‌‌‌
1/9/2019 10:54:26 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ