هەواڵ

توركمانه‌كان: هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان بۆ دروستكردنى كێشه‌یه‌


بزاڤــــ:

به‌ره‌ى توركمانى له‌شارى كه‌ركوك له‌باره‌ی هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانى یه‌كێتی له‌ شارى كه‌ركوك، رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت "بۆ دروستكردنى ته‌نگژه‌ و كێشه‌یه‌ له‌ پارێزگاكه‌دا". داواش ده‌كات هه‌موو لایه‌نه‌كان دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌ سیاسه‌تى دروستكردنى قه‌یران.

به‌ره‌ى توركمانى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، سه‌پاندنى سیاسه‌تى ئه‌مرى واقیع له‌ كه‌ركوك له‌رێگه‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستانه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ى یاسا و بڕیاره‌ دادوه‌رییه‌كانه‌ و هه‌وڵێكه‌ بۆ دروستكردنى كێشه‌و تێكدانى بارودۆخى پارێزگاكه‌، سه‌ره‌ڕای دروستكردنى كێشه‌یه‌كى نوێ له‌نێوان پێكهاته‌كاندا.

ئه‌و لایه‌نه‌ توركمانییه‌ باس له‌وه‌ده‌كات، سه‌رقاڵكردنى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌و كێشانه‌وه‌ ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌ركیزیان له‌سه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر نه‌مێنێت، داواش له‌هه‌موولایه‌ك ده‌كات دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌ سیاسه‌تى دروستكردنى قه‌یران.

به‌ره‌ى توركمانى داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ده‌كات له‌ رێككه‌وتنه‌ سیاسیه‌كاندا بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت یارى به‌ كه‌ركوكه‌وه‌ نه‌كات له‌سه‌ر حسابى دانیشتوانه‌كه‌ى، پێشى وایه‌ ئارامى كه‌ركوك ئارامى عیراق دیارى ده‌كات.


‌‌‌
1/9/2019 10:49:13 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ