هەواڵ

پۆلیسی دهۆك: به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كچێك كوژرا


بزاڤــــ:

پۆلیسی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ناو سه‌نته‌ری شار به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كچێك كوژراوه‌ و كوڕێكیش برینداربوه‌.

هێمن سلێمان لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك له‌ په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێر 8:00ى شه‌وی رابردو له‌ گه‌ڕه‌كی شاخكێ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ له‌ كچێك كراوه‌ و بریندار بوه‌، دوای گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی روداوه‌كه‌وه‌ دوو كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌سته‌به‌سه‌ركراون و له‌ئێستادا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.


‌‌‌
1/9/2019 10:46:21 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ