هەواڵ

دەرگای سینەما سالم داخرا


بزاڤ - جیھاد ھەورامی

لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەرگای سینەما سالم داخرا و ستافی سینەماکەش ڕاگەینراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیانراوی ستافی سینمەما سالم ھاتووە:"نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (٨\١\٢٠١٩)، ھێزێکی ئاسایشی گشتیی سلێمانی بێ ھەبوونی نووسراوێکی فەڕمی، ھاتنە سینەما سالم و دەرگای سینەماکەیان داخست، ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیارە ڕۆژی ھەینی (١١\١\٢٠١٩)، فیلمێک لە ساڵیادی شەھیدکردنیدا دەربارەی ھەڤاڵ ساکینە جانسیز لە سینەماکە نمایش بکرێت".

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوە کراوە:"لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە چەند ڕێگەیەکەیەوە و بێ ھەبوونی پاساوێکی ڕاستەوخۆ و نووسراوی فەڕمی، ئاگاداریان دەکردینەوە کە ''نابێت ئەو فیلمە نمایش بکرێت''؛ سەرەڕای ئەوەی فیلمەکە مۆڵەتی فەڕمیی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی ھەیە، ئەم بەرتەسککردنەوەی ئازادی و قۆرخکردنی فەزای گشتییە ئیرادەی ئێمە ناخات و لە ئاست ڕێگریکردن لە ھونەری ڕاستەقینە، بێدەنگ نابین".

ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی ھونەریی کورتە فیلمی "لەناو ١٠ ساڵدا سێ ڕۆژ"ی  بەرھەم ھێناوە کە بڕیار بوو لە سینەما سالم نمایش بکرێت.
فۆتۆ : ڕۆژنیوز
جـ ھـ





‌‌‌
1/8/2019 2:36:44 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ