هەواڵ

کەشناسی: بارستە هەوایەکى سارد ڕوو لە هەرێم دەکات


بزاڤــــ:

بەڕێوبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینییەکانى کەش و هەواى بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو پێشبینییانەش پلەکانى گەرما دادەبەزن و سبەینێش باران و بەفر لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک لە ئارادایە.

بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و سارد دەبێت، سبەینێش بەفر و باران لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک دەبارێت بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان.

کەشناسی هەرێم ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٣ پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٦ بە ١، دهۆک ٩ بە ٦ ، کەرکوک ١٤ بە ٤ پلە دەبێت.

بۆ سبەینێش لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١١ پلە و نزمترین ٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٥ بە ٠، دهۆک ٧ بە ٤ ، کەرکوک ١٢ بە ٤ پلە دەبێت.

کەشناسی هەرێم  ڕاشیگەیاندووە، ئەمشەو بارستە هەوایەکى سارد ڕوو لە ناوچەکانى هەرێم دەکات و جگە لە ناوچە شاخاوییەکان لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سلێمانیش بەفربارین دەبێت، زۆرترین ڕێژەى بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک دەبێت.


‌‌‌
1/8/2019 1:56:04 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ