هەواڵ

پارێزه‌ران داوا ده‌كه‌ن دادگا خاوه‌ن بڕیاری خۆی بێت


بزاڤــــ:

گروپی پارێزه‌رانی پیشه‌یی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردن به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر و بێ رێزیكردن به‌رامبه‌ر دادگاكان گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجامدا.

پارێزه‌ر محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا له‌گردبونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یه‌نراوێكى گروپه‌كه‌ى خوێنده‌وه‌، كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، قه‌یران و كێشه‌كانی كوردستان زۆرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا راگه‌یاندنی فه‌رمی به‌جێگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و رفاندن و دیلگۆڕكێی كادرانی حزبی بو، سه‌ره‌ڕای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاری یاسایی بۆ خاڵی سفر و شكاندنی شكۆی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.

هه‌روه‌ها به‌ پێویستی ده‌زانن بۆ به‌رگرتن له‌و حاڵه‌ته‌ به‌تایبه‌ت دوای بێده‌نگی سه‌ندیكای پارێزه‌ران و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌كو گروپی پارێزه‌رانی پیشه‌یی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ نایاسایی و بێزراوه‌ بكه‌ن، داوا له‌ پارێزه‌رانیش ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌ داهاتودا سه‌ندیكایه‌كیان هه‌بێت پیشه‌یی و سه‌ربه‌خۆ بێت، له‌ به‌رانبه‌ر شكاندنی شكۆی یاساو هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، پشتیوانی له‌ گروپی پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن، له‌هه‌موو وێستگه‌كانیشدا هه‌ڵوێستی راشكاویان ده‌بێت.


‌‌‌
1/8/2019 1:45:06 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ