هەواڵ

هەڵەبجە.. لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە


بزاڤـــ:

بەرگری شارستانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا ٣٦٨ ڕووداوی جۆراوجۆر لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ڕوویداوە.

زانیار عومەر وتەبێژی بەرگری شارستانی هەڵەبجە ئاماری چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ٣٦٨ ڕووداوە، ٣٠ ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە ماڵان و ٢٦٥ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە شاخ و دۆڵ و دەشت و باخ بووە، ٢٥حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێلیش هەبووە لەگەڵ نۆ حاڵەتی لافاو.

ناوبراو وتیشی، بەهۆی ڕووداوەکانەوە هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە بەڵام زیاتر ١٧٧ ملیۆن دینار زیانی مادی بە هاوڵاتییان کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ڕابردوودا ٥٣٥ پشکنین بەمەبەستی پێدانی مۆڵەت بۆ ئوتێل و دوکان و ڕیستۆرانت و  بینای بازرگانی و شوێنە گشتییەکان کراوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٦٠ پشکنین زیادیکردووە.

 ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەوان لە ئێستادا پێویستیان بە کارمەند هەیە بۆ کردنەوەی بنکەی نوێ و لە هەمانکاتیشدا پێویستیان بە ئۆتۆمبێل و پێداویستی هەیە هەتا بتوانن لە کاتی خۆیدا بگەن ئەو شوێنانە کە ڕووداوەکانی تێدا ڕوو دەدەن.


‌‌‌
1/7/2019 2:19:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ