هەواڵ

هەولێر..لە ساڵی ڕابردوودا ٤٦ کەس بەهۆی ڕووداوی جۆراوجۆرەوە گیانیان لەدەستداوە ٣١ کەسیش خنکاون


بزاڤــ:

بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو هەزار و ٧٦٨ ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویانداوە و بەوهۆیەوە ٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و٣١ کەسیش خنکاون.

بێوار زەید وتەبێژى بەڕێوبەرایەتى بەرگرى شارستانى پارێزگاى هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری چالاکی ساڵی ٢٠١٨ بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکانەوە ٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و٣١ کەسیش لە ڕووداوەکاندا خنکاون و ١٤٢ کەسیش برینداربوون و ٣٣ کەسیش لە مردن رزگارکراون.

ئەوەشیان خستەڕوو، لە ساڵی ڕابردوودا هەزار و ٧٦٨ ڕووداو ڕوویانداوە هۆکاری ڕووداوەکانەوە ٧٣٤ بەهۆی کارەباوە بووە و ١١٠ حاڵەتی بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و ٢٥ حاڵەتیش بەهۆی کەمتەرخەمی و ٧٣ حاڵەتی بەهۆی جگەرەوە بووە.

 ئەوەشیان ڕاگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨ ،١٢ خولى رۆشنیریان کردووەتەوە کە تێیدا هەزار و ٢٩١ کەس سودمەند بوون لێی، ٦٧٣ بەڵێننامە لە خاوەن کار و پرۆژەکان وەرگیرتووە سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی.

سەبارەت بە درەنگ بەهاناوە چوونی هاوڵاتیان لە کاتی ڕووداوەکەندا، هەر لە کۆنگرەکەدا سەرکەوت کاڕەش ئەفسەر لەبەرێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى پارێزگاى ئاماژەی بەوەکرد، بەهیچ شێوەیەک راست نیە کە لەکاتى رووداوەکان ئوتومبێلەکان درەنگ بگەنە شوێنی رووداوەکان و هەشت بنکەیان هەیە لەناو شار و هەشت بنکەش لەدەوروبەرى شار، بەڵام هۆکارى گەشەسەندن و قەرەباڵغى وایکردوە گرفت دروست بێت، کۆى گشتى ئوتومبێلەکانیشیان بریتیە لە ١٤٩ ئوتومبێلى جۆراوجۆرى بەرگرى شارستانى.

وتیشى، لە ٢٠١٨ سێ بازارى گەورە سوتا، بەهەموو تواناکانى خۆیان هەوڵى کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکەیاندا بەڵام بەهۆى نەبوونى سیستەمى بەرگرى شارستانى وایکرد بەخێرایى ئاگرەکە ماوەیەکى زۆر بەردەوام بن.

ڕونیشکردەوە، هۆکارى دووەمیش خاوەن دوکانەکان رێگریان لەئێمە دەکرد بەهۆى کۆبونەوەى خەڵک و قەرەباڵغى و زۆرى ئوتومبێلى هاوڵاتیان لەسەر شەقامەکان، لەزۆربەى رووداوەکانیش کارمەندانمان رووبەرووى تەنگەنەفەسى و برینداربون بونەتەوە بەڵام هیچ کارمەندێکیان گیانى لەدەست نەداوە.


‌‌‌
1/7/2019 2:15:18 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ